گریەیی دایم لە ئەشکا چاوی کردمە بەلبەلە

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  628 بینین
گریەیی دایم لە ئەشکا چاوی کردمە بەلبەلە
دڵ لە ناڵینی فیراقت، موتتەسیل، وەک بولبولە
مەیلی گەشتی گوڵسْتان و دامەنی سەحرام نییە
دامەنم هەر سوور لە ئەشکی ئاڵی دیدەم گوڵ گوڵە
وەک سەمەندەر کەوتە ئاتەش، تاقە خاڵی لەوحی ڕووی
بۆ میزاجی دڵ، لە تیژیدا، میسالی فلفلە
گەر بەبێ گێسوویی ئاشوفتەت مەکانم بێ، ئیرەم
پێچ و تابی خاترم زیاتر لە پێچی سونبولە!
ساحێبی غەدر و فسوونە، مادەری مەککاری دەهر
«بعد از اینفارسی» نابێ بە فەرزەندێکی وەک تۆ حامیلە
شینە یا شادی لە کولبەی سینەتا، «سالمناسناوی ئەدەبی»! بڵێ
دێتە گوێم دایم بە ڕۆژ و شەو نەفیر و غولغولە