درێغا، باز دڵم پڕ چاکە ئەمشەو

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  731 بینین
درێغا، باز دڵم پڕ چاکە ئەمشەو
سروشکی دیدە ئاتەشناکە ئەمشەو
موهەییایە بەبێ تۆ ڕەختی خوابم،
بە پەهلوو خار و بالش خاکە ئەمشەو
بە یادی چاوی مەستی مەی سروشتت
لە پێچش خاترم وەک تاکە ئەمشەو
سەمەک ئاوی نەمەک دەخوا لە ئەشکم
هەناسەم پەیکی هەفت ئەفلاکە ئەمشەو
موژەت ئەڵماسە بۆ کاووشیی دڵ
بە ئیما دیدە وەک حەککاکە ئەمشەو
زەعیف و بێخودە بەختم، لە خەودا
غەمت بۆ حاڵی من تریاکە ئەمشەو
سەری زوڵفت سەری کردە دەماغم
لە دۆشت ئەژدەهای زەححاکە ئەمشەو
دەنووسێ غەم لە دڵ فەرمانی قەتڵم
فیراقت زاڵمی سەففاکە ئەمشەو
دەسا غەمخواری «سالمناسناوی ئەدەبی» بە، خودایە!
لە شەوها بیشتەر غەمناکە ئەمشەو