کودوورەت کوشتمی یاران! لە دڵهادا سەفا کوێ چوو؟

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  434 بینین
کودوورەت کوشتمی یاران! لە دڵهادا سەفا کوێ چوو؟
جەفاجۆم جەمعی ئەحبابن! بڵێن ئاخر وەفا کوێ چوو؟
بە خوێنم تیشنە جەمعێکن کە هەر یەک خوێشخۆن ڕەسمەن!
میانجی بوو وەفا، هەستا لە بەینا، بەس حەیا کوێ چوو؟
جەسارەت بەرزەخی شەرمی لە ڕووها دایە لا، هەر سوو
غەرەزها ئاشکارا بوو، لە دڵها مەیلەها کوێ چوو؟
لە دڵما شەکوەها بوو، ئەی سەبا! تۆ موختەسەر بیڵێ
حوقووقی سوحبەتی دێرێن و ڕەنجی ساڵەها کوێ چوو؟
چرای سەد قەسری دڵ کوژرا، هەتا یەک زاخە بوو مەعموور
بەرابەر زاخە ئاخێ کەن، چراغی قەسرەها کوێ چوو؟
بە قەسدی کوشتنی سالمناسناوی ئەدەبی چ بێ ڕەحمانە کۆشیون
حەدیسی «يَرْحَم و تَرْحَمعەرەبی» لە شەئنی ئاشنا کوێ چوو؟!