ئەوەند باری لە چاوم ئەشکی خوێنین

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  756 بینین
ئەوەند باری لە چاوم ئەشکی خوێنین
لە لالە قرمزە «ڕەی» تا «وەرامین»
لەناو فرمێسکی چاوما مونعەکیس بوون:
گوارە و ڕوومەتت، وەک ماهـ و پەروین
خودا بۆخۆی دەزانێ چی دروست کرد:
میانت موو، وجوودت کێوی تەمکین
بەشەر بەم حوسنە مەخلووقی لە کوێ دی؟!
«تعالی خالق الانسانِ مِنْ طينعەرەبی»
دڵم تەسلیمی چاوت کرد بە شێتی!
بەرم دا یەک کەبووتەر بۆ دوو شاهین!
بڵێم با حاڵی دڵ چۆنە لەدەست چاو:
موسوڵمانێکە، مەحبووسی دوو بێ دین!
حەلاوەت نایێڵێ شۆری لە شەهدا
لەبی یارم نەمەک کردوویە شیرین!
موحیتی باغی ڕووتە، چینی زوڵفت
کەسێ نەیدیوە ماری ڕەش بە پەرژین!
شەو و ڕۆژ زیکری «سالمناسناوی ئەدەبی» ئیسمی تۆیە
به «اَلْحمْدعەرەبی» و بە «طاهاناوی تایبەت» و بە «یاسینناوی تایبەت»