موسکیری چاوی ڕەشی تۆی نییە، خەمری چلەمین
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
702 بینین
موسکیری چاوی ڕەشی تۆی نییە، خەمری چلەمین
ڕایحەی گێسوویی تۆی نییە بۆی نافەیی چین
ڕۆژی ئەووەڵ کە دڵم بێخودی ڕووت بوو، زانیم
تووشی ئەم دەردە دەبم، بەم دڵە، ئاخر بە یەقین
ڕۆح بەدەربردنی سەیدی دڵی وەحشیم سەعبە
تیری ڕاگرتووە دیدەت لە کەمانا بە کەمین!
شەبەهی سەفوەتی سینەت نییە، بێن فەرزەن ئەگەر
سەدەف و لوئلوء و مەڕمەڕ بکەنە سافی عەجین!
ئەژدەها حەلقەیی وا داوە لە ڕووی گەنجی جەمال
مانیعە بۆ گوزەری دڵ لە یەسار و لە یەمین
زەن مەبە بسرەوێ دڵ قەد بە چ دڵبەر بێ تۆ
بێ سەرت، بەو سەرە، سەر ناکەمە سەر ڕوویی سەرین
بە سەرت شۆڕشی عیشقت لە سەرم دەرناچێ
گەر بە قەسدی سەر و ماڵ بێنە سەرم، ڕوویی زەمین
خەبەری مردنی «سالمناسناوی ئەدەبی» بەنە لای یار و بڵێن:
شینی یەکجارییی تەعزییەشی بکرێ بە شین