خاڵە بیستوومە، موئمینی جافان
عەبدوڕڕەحمان بەگ «سالم» و «مەلا موئمین» پێکەوە وتوویانە
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
3 خولەک
694 بینین
خاڵە بیستوومە، موئمینی جافان
کە لە تەبعی کەسێکە وەک حەسسان
نەسەبی ئەسپی تۆی بە سەگ داوە
سەگساری دەکا بە تۆ و دیگەران
«حاشا للهعەرەبی» نە تۆبە مەرگی تۆ
نە سەگئەندامن و نە سکئاسان
شەممەیێکە لە وەسفی تۆ و ئەسپت
قیسسەیی ڕەخش و ڕۆستەمی داستان
لاکین ئەو جوو[تە] بوون، دروست و درشت
ئێوە هەردوو لە قاڵبا نوقسان
ئەسپەکەت فیلە، لێک بێ خەرتووم
تۆ پوڵەنگی وە لێک بێ دوندان
تۆ بە سواری کەمە بێی، نمایانە
گورگی بێ کلک و شێری بێ شیریان
یۆزی بێ کەڵبە، بەبری بێ میخلەب
خۆت و ئەسپەکەت بە شەکڵ و بە شان
چونکە تۆ شێری، با لەتیفە بڵێم:
هەر دەبێ خوێن بخۆی و ئێسقان
تۆ کە گورگی بە بەڕڕە قانیع بە،
مەلەقێنە دومت لە کەس بۆ نان
ئەسپی تۆ تازیی و ئەتۆ تازی
تا زیانە بە تازی ئەر تا زان
وا دەزانم لە بیمی تازیی تاز
دەمنە ڕاکا وەکوو سەگی چۆپان
بێتە بەندی کەمەندی تۆ، ئیکلیل
سەگی کێیە کە بیبڕێ بە تەکان
وای بۆ حاڵییی کەمتیاری فەقیر
تووشی ئەم بەبرە ئەگەر لە بەیان
ئینتیقامی سەگی دەبێ زاهیر
تووتکی هەرچی خواردبێ بە تەکان
ئەسپی سواریی وەها نییە و نابێ
هەر لە «بەربەر» هەتا بە «داغستان»
جووتی ئەم ئەسپە وا لە موڵکی عەدەم
ڕەنگی وا قەت نییە لە ڕوبعی جیهان
لچی وەک کاڵەکی بڵ، قڵەشاو
سەری وەک کوولەکەی درێژی پان
چوارپەلی پانە وەک ترۆزیی چەم:
نەرم و باریک و بێ ڕەگ و لەرزان
لەق و شل، کلکی وەک گوڵی هەرزن
وەختی لنگدان دەچێتە ناو لنگان
چاوی هەر وەک ترێی هەتاوبردوو
سیس و بێ ئاو و قووڵ و نابینان
ئەسپی تۆ، بۆچی خراپە، خاڵی خۆم
پاک و بێ عەیب و ساغ و بێ نوقسان
ناڵی بێ و ئەگەر جۆ بخوا، ڕەخشت
ڕۆستەمانە کە لێی خوڕی بە دوودان
شڕی، شەو گەر «گرێزە» بێ مەنزڵ
تا سەحەرگەهـ دەگەیتە دەشتی مووان
لە ئەڵەبجە دەگەی بە بەکراوا
شەو لەناوێ کە لێی خوڕی چێشتان
بە گرەو سواری بە لە گوڵ عوممەر
هەفتەیێ دەچیتە خاکی هەورامان
لە «نەوێ» لێی خوڕی لە پایزدا
دەچیتە «دزڵی» لە ئاخری زستان
تا لە «دەق» دەچیتە «قەڵبەزە»، بەهار
پایزێ ئێڵ دەگاتە بەر ئالان
گورزی تۆ گەر لە پشتی گوربە کەوێ
دەمیاوێنێ تا سەری مەیدان
موختەسەر پێت بڵێم، بەڵێ: واتە
ئەسپی شین فیلە، خۆتی شێری ژیان
حەرفی سەربەستە، بەسیەتی ئیتر
با بڵێم هەرچی مەخفییە بە عەیان
بە قەراری حەدیسی موئمینی جافان
پێی وتم دوێنێ، وازیح و پەنهان:
بارگەیێک کە بەستی بۆ تولەک
شاپەڕت کەندبوو بە زۆری ددان
بەڵکە هەر کەس بە بینی پەرەر بوو
بێ، بڵێ قەلبی کەس نامودانان
پەڕ گزاوە وەک پەڕی توولەک
توولەکی تۆ لە توولکان نادان
خاڵە سا وەک تەریقی فینۆ بی
خاڵە سا بی خەجاڵەتی سەگبان
خاڵە! توعمەی قوشت بە لوقمە بکەی
خاڵە! گۆشتت نەبێتە نۆشی جان
گورچەوێڵەی مەڕت قوززەڵقورت بێ
زیقەتۆرەی مڕت ببێ سندان
با قەرەقەش بە گورزی کەللەت بێ
جەننەت بێتە دۆزەخی ئیران
پۆڕی چەم، هەرچی بێتە قیسمەتی تۆ
لە شکەمتا سەمەر نەدا، جوز ژان
دڵی کۆتر دڵت بەدەر بێنێ
بە سەلامەت نەخۆی کەوی بوریان
با ببی مونفەعیل لەلای قوشچی
با سەرئەفگەندە بی وەکوو چۆپان
دەک ئیلاهی بە میسلی پەڕڕەقەش
دەست و پا بەستە بیت و تەن لەرزان