نوکتەیی خاڵت دەکا بۆم سیڕڕی فەردیییەت عەیان

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  587 بینین
نوکتەیی خاڵت دەکا بۆم سیڕڕی فەردیییەت عەیان
کردوویە قەددت لە دڵما ئەلفی لینیییەت عەیان
«كلّ شیعەرەبی» مەزهەری حەققە، وەکوو تێ دەفْکرم
کەوتە توێی پەردەی ڕوخت، نووری ئیلاهیییەت عەیان
من لە خزمەت تۆ چ لازم عەرزی ئەحواڵم بکەم؟
خۆت دەزانی، بێ وتن، ئەسراری هەر نیییەت عەیان
عەهدی ئەم چاوانە مەستم، مەمدوێنن ئەی حەریف!
نەک بکەم لەم وەختەدا ئەسراری کەیفیییەت عەیان
دڵ لەلاتە، با بە تەن دووریم نەبا «سالمناسناوی ئەدەبی» لە ڕووت
تا نەبێ بۆ موددەعی ئەحواڵی قوربیییەت عەیان