بە وەفایە قەراری من، مەخسووس
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
764 بینین
بە وەفایە قەراری من، مەخسووس
بە جەفا شوغڵی یاری من، مەخسووس
لە وەفات دوورە بێی، ئەگەر بمرم
ڕووبەڕوو بۆ مەزاری من، مەخسووس!
زیندە هەر کەس بە ڕووت، وەلاکین خووت
بەرقە بۆ کشتزاری من، مەخسووس!
ئەو کەسە ئیبتدا گوڵی بەش کرد،
خاری خستە کەناری من مەخسووس!
لێکی دا ئاسمان بەرابەر زوڵف
ئوسخەیی ڕۆزگاری من، مەخسووس
سوورمە بۆ چاوی موددەعی دێنی
گەر بە باد دەی غوباری من، مەخسووس
داویە سالمناسناوی ئەدەبی! زەمانە ڕیسوایی
حاسڵی سەعیی کاری من، مەخسووس