ڕەنگی ڕووم ڕابوورد، درێغا، باز لە حەسرەت ڕوویی دۆست
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
713 بینین
ڕەنگی ڕووم ڕابوورد، درێغا، باز لە حەسرەت ڕوویی دۆست
خەم بووە قەددم لە غەمدا هەر وەکوو ئەبروویی دۆست
مەیلی عەتر و میسک و ڕەیحان و گوڵ و خاوم نییە
گەر سەحەر بادی سەبا بێنێ بەلاما بوویی دۆست
سەهلە گەر سەد خامی وەک من، مولحید و دەهری ببن
سالیکی دین وەردەگێڕێ، دیدەیی جادوویی دۆست
کێ بوو دەیوت هیندییان ئەورەنگی زێب نین، سەهوی کرد
پادشاهی موڵکی ڕوومە خاڵەکەی هیندوویی دۆست
ئاگری جەوری دڵارامم هەتا دێ خۆش دەبێ
ناری زەردەشتی بە دائیم کەی دەگاتە خوویی دۆست
باڵ دەکاتە ئەڕڕە قومری، پەی دەکا سەروی چەمەن
گەر لە گوڵزارا ببینێ قامەتی دڵجوویی دۆست
زەحمەتە ئیتر نەجاتم بێ لەدەست شەبهایی هیجر
دەرهەم و توولانیی و تاریکە میسلی موویی دۆست
ئاخ و داخ و حەسرەتا، خۆزگەم بە پار کە ڕۆژ و شەو
دادەنیشتم کامەران، پەیوەستە هەمزانوویی دۆست
بۆ دەوای مەحرووق دڵ، سالمناسناوی ئەدەبی مەچۆرە لای حەکیم
قەد دەوای تەبرید نییە بۆ تۆ، مەگەر لیموویی دۆست