هونەرمەندی نییە بۆ دام، ئەگەر یەکدەفعە ماهیی گرت
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
749 بینین
هونەرمەندی نییە بۆ دام، ئەگەر یەکدەفعە ماهیی گرت
خەمی زوڵفی پەرێشانت بە موو سەد دەفعە ماهی گرت
هەمیسان ڕووی لە من پۆشی، دەرێغا، یاری مەحجووبم
بە قانوونی قەدیمی، ماهی دوو هەفتە پەناهی گرت
تەرەححوم کە، بڵا جەورت نەگاتە مەرکەزی ئاخر
بڵێن: عاشق لەدەست دڵبەر زەمامی پادشاهیی گرت
لە توهمەت، تا تەوانا بێ، «حذر کنفارسی»، ئەی ڕەقیب ئامان!
لە دامەن پاکیی مووسا زەمین ساحێب گوناهی گرت
لە قوربی قافڵەی دونیا، موکەممەل، دوشمنە ئیبلیس
بە هۆشیاری بڕۆ سالمناسناوی ئەدەبی، کە دوشمن دەوری ڕاهی گرت