خودایا گەر بە دڵما تێپەڕیبێ هەر خەیاڵاتێ

از کتاب:
دیوانی شێخ نووری
اثر:
شیخ نوری شیخ صالح (1896-1958)
 1 دقیقه  530 مشاهده
خودایا گەر بە دڵما تێپەڕیبێ هەر خەیاڵاتێ
لە عەزرەت ئێشی سەخت و کڵپەی دڵمە وا پەشێواوم
بە لوتفی خۆت مەگەر بڕوانییە کرداری ناڕێکم
لە سجلی نائومێدی بیسڕی تۆ، کردەوە و ناوم