تا کەی بکێشم ئاهی دەردناک
از کتاب:
دیوانی کوردی
اثر:
کردی (1809-1850)
1 دقیقه
1728 مشاهده
تا کەی بکێشم ئەی سەنەما ئاهی دەردناک
وەختە تەنم بە فڕاقت ببێ بە خاک
نەشئەی فیراقی تۆیە کوڕەی سوخمەی قرمزی
وا لێو بەبارم، ڕەنگ زەرد و سینە چاک
چاوم ئەگەرچی مەنزەرە بۆ کل تەلعەتێ
والّلە ما نظرت بقلب الا سواكعربی
دەستم لە تۆ نەششتووە نەڕۆیوم هەتاوەکوو
خۆشە گیانە قەتڵی سەر و مەرکەزی هیلاک
غوربەت عەزیزم هەر ئاوی چاوە بەبێ ڕەقیب
ناوت دەهێنم هەمیشە بەبێ ترس و باک
عومرم ئەوەندە کافییە ساتێ بە بێ ڕەقیب
انظرُ الی جمالكَ روحي يَكن فِداكعربی
شەرحی فیراقی کوردیتخلص بە کەس ناڵێم ئێستەکە
أروي جَمعَ حاَلتي حينَ يَراكعربی