دڵ گرفتاری غەمانە چاوی جانانی دەوێ
از کتاب:
دیوانی کوردی
اثر:
کردی (1809-1850)
1 دقیقه
1025 مشاهده
دڵ گرفتاری غەمانە چاوی جانانی دەوێ
لەعلی لێوی شەککەرین و گەوهەر ئەفشانی دەوێ
حەپسی چاهی میحنەت و دەرد و غەمی تۆیە مودام
بۆ شفایی دەردی خۆی وا ماچی کوڵمانی دەوێ
زەخمەکەی دڵ کارییە هەرگیز عیلاجی ناکرێ
وا لە گوڵزاری جەماڵت دەستە ڕەیحانی دەوێ
گاهـ بە وەسڵت دڵ فەڕەحناکە لە غەم ئازاد دەبێ
مەستی جامی عوشرەتێکە قەترە بارانی دەوێ
بەسکی سەرگەردانی عیشقە ئیختیاری بۆ نییە
میسلی غونچە و زاغە و سیبی زەنەخدانی دەوێ
غەرقی بەحری حەسرەتە بیماری تیری غەمزەیە
ماچی کوڵمەی ئاڵ و لەعلی لێوی خەندانی دەوێ
هیجریتخلص ئەمڕۆ شەوقی دیداری بە سەردا کەوتووە
تەشنەیی دیداری تۆیە ئابی حەیوانی دەوێ