بۆ ئاهەنگی کۆمەڵی زانستی کوردان

از کتاب:
دیوانی شێخ نووری
اثر:
شیخ نوری شیخ صالح (1896-1958)
 1 دقیقه  746 مشاهده
ئەم ئیجتیماعە بۆ مەهی عیززەت بەراعەتە
بۆ قەومی کورد، نیشانەی سوبحی سەعادەتە
بوغز و غەرەز، نیفاق و حەسەد، کینە و شقاق
بوونی فەلاکەتێکە، نەبوونی سەلامەتە
بۆ میللەتێکی موبتەدی یەک بوون و ئتیحاد
ئەسبابی ئیعتیلا و تورەقی و ئووخووەتە
میللەت ئەگەر بڵاو بێ، وەکوو ئاردی ناو دڕک
ئاساری ئینقراز و بەڵا و موسیبەتە
بوغز و نیفاق، موجدی زولل و تەدەنییە
شۆڕ و شیقاق، مەحفەری ئەنواعی زیللەتە
بۆ ئیعتیلای قەوم و تەرەقی وڵاتەکەت
تەرکی غەرەز، عەلامەی قەدر و فەزیلەتە
بەم ئیتیفاقە ڕۆژی سەعادەت تڵووع ئەکا
ئەم ئیحتیفالە، جەژنی تەعالی و فتووەتە
ئەم ئیجتیماع و کۆمەڵی یەک بوونە تا ئەبەد
بۆ ڕەفعی ئیختیلاف، ئەمینم، نیهایەتە
فەرموو درەنگە دەست بدەنە دەستی یەکتری
میللەت بە دڵ کە یەک بوو، بیناغەی بەقووەتە
«زانستی»، مافی کیانی بە جەوهەری عموومەوە
بەسراوە بەم جەماعەتەوە، ڕۆژی هیممەتە