دیاری ژیان

لە هەولێرەوە بۆ مدیری جەریدەی ژیان «پیرەمێرد»
از کتاب:
دیوانی شێخ نووری
اثر:
شیخ نوری شیخ صالح (1896-1958)
 2 دقیقه  699 مشاهده
ئەمشەو بە یادی تۆوە نەنووستم هەتا بەیان
لێم هاتە گفتوگۆ، قەڵەمی تیژی دوو زبان
مەستانە دەستی کردە هەرا و گریە و فیغان
فرمێسکی وەک ڕەهێڵەی باران بە نەوبەهار
ئەڕژایە خوارێ، چاو یەک و فرمێسک بڵێ هەزار
هاوار و شیوەنی گەیییە، عەرشی کردگار
دەستم گەیاندە ناو قەدی، هێنامە پێشەوە
پێم وت بە نەرمی و بەدڵێکی بە ئێشەوە
ئەم ناڵە ناڵ و ئاهـ و ئەنینەت لەبەر چییە؟
ئەم پرمە پرمی زاری و شینەت لەبەر چییە؟
فەرمووی لە داخی تۆیە هەموو ناڵە ناڵی من
ئەم ماتییە کە ئەم دەمە کردووتە ئیختیار
خستییە پەناوە، عەقڵ و شعوور و کەمالی من
ئەتلێمەوە بەداخەوە، بێ هۆش و بێ قەرار
پێم وت، کە ئەی ڕەفیقی تەفەکور، ئەنیسی ڕۆح
هەمڕازی ڕۆژ و مونسی شەو، مەحرەمی خەیاڵ
گەر تۆ نەبی، بە کێ ئەگەیی داستانی نووحشخص
چۆن بەرز ئەبوو، شیعاری ئەدەب، فەلسەفە و کەمال
کێ گوێی لە ناڵەی دڵی زار و زەبوون ئەبوو؟
چۆن ڕۆڵەیی شیعر، ئەچووە باوەشی ژیان؟
کێ گوێی لە کردەوەی فەلەکی واژەگوون ئەبوو؟
گەر تۆ نەبی و نەنووسی لە چەپگەردیی زەمان
مەگری و بنووسە دەرد و سکاڵای دڵی حەزین
بیدە بەبای شەماڵ، بە پەلە، دەم بەپێکەنین
بیبا و بچێتە باوەشی دایکی ژیانەوە
لای لایە چاک ئەزانێ، بەسۆزی بەیانەوە
ژیرت ئەکاتەوە، خەوی خێرت لە چاو ئەخا
ئەخنێتەوە بەیانی، وەکوو گوڵ بە نەوبەهار
دەم پڕ لە شیعری جوانی، وەکوو دوڕی ئابدار
ئەمجا شەرم مەکە و بڵێ، ئەی پیری نەوجەوان
«شێخ نووریتخلص» ڕۆحی لاتە، مەڵێ وا لە غوربەتا
فریای عەزابی کەوتووە یادت، لە میحنەتا
هەرچەند فەلەک نەشیدی بە زۆر پێ بڕیمەوە
عەرزت ئەکا بە تورکی، بە یادی قەدیمەوە
«إربیلدە بن سنی دوشنور یاد إیدرایکنترکی
قارشمدە بر شعاری شعر هیکلی ادبترکی
دورمقدە درس شعر ویرر حسیاتمەترکی
بر انجذابی حس ایلە پر ذوق و افتخارترکی
دیکلر سکوت ایلە، بنی غرقی تفکراتترکی
ایلر، ویرر سری ابدیت حیاتمەترکی»