بۆ عەلی کەمال

از کتاب:
دیوانی شێخ نووری
اثر:
شیخ نوری شیخ صالح (1896-1958)
 1 دقیقه  710 مشاهده
نامەکەت گەیییە دەست فەخری هەموو ئەهلی وڵات
بوو بە شانامەیی هەر مەجلیس و بەزم و حەفلات
وا ئەبێ هیمەتی مەردانە و شێوەی حەتەمی
دەک ئیلاهی نەڕزێ قەت لە گڵا دەستی سەخات
ڕێک بەقەد سەرتە، کڵاوی کەرەم و ئەفسەری جوود
خشت بەقەد قامەت و باڵاتە، کەوایی حەسەنات
بەحری بەخشایشی ئێوە نییە ڕۆژێ کە نەکا
کەرەمی حاتەمی تاییشخص، بە سورابی وەهەمات
ڕوتبە و مەنسەبە، خوا لایقی شانی دیوی
بە فەقیران حەسەنات و بە غەریبان خەدەمات
ئەمە بۆ تۆ بەسە، بۆ بەرزی خولقت بە دەوام
وردی ڕۆژ و شەوی ئەم عالەمەیە وەسف و سەنات
ڕەبی مەحروومی نەکا خوا بەدەوامی ژینت
کۆمەڵی بێ دەسەڵاتانی وڵاتت لە بەرات