لە ستایشی متەسەڕیفی سولەیمانی «ئەحمەد بەگی تۆفیق بەگ»
از کتاب:
دیوانی شێخ نووری
اثر:
شیخ نوری شیخ صالح (1896-1958)
3 دقیقه
809 مشاهده
شەوێ لە ماڵەوە دانیشتبووم بە حەیرانی
لە چەرخ و ئەختەر ئەفکریم و وەزعی یەزدانی
شەوێکی پڕ لە سروور و شەوێکی پڕ بەرەکەت
شەوێکی پڕ لە زیا و شەوێکی نوورانی
شەوێ بوو، مانگەشەوێکی عەجەب تریفە تریف
دوو سەد بەیان و دەمی سوبح ئەکەم بە قوربانی
گەهێ خەیاڵی ویساڵی جەمالی یارم ئەکرد
گەهێ ئومێدی ئەمەم بوو، کە بێ بە میوانی
لە پڕ نیگای وەتەن، میسلی خۆر تڵووعی کرد
لە پاڵی پەرچەمی لادا لە سوبحی پیشانی
بەهایی موڵکی یەمەن، لەعلی لێوی جان بەخشی
خەرابی چین و خووتەن، زوڵفی عەنبەر ئەفشانی
سەرێ نەبوو کە نەبێ پڕ خوماری ساغری ئەو
دڵێ نەبوو کە نەبێ مەستی چاوی فەتتانی
هەزار ڕۆستەمی داستان، زەبوونی توڕڕەیی ئەو
هەزار بێژەن، ئەسیری چەهی زەنەخدانی
نەفەس بە ئاخەوە، خوێناوی تیغی نازی برۆی
جگەر بەداخەوە، کوژراوی تیری موژگانی
کە هات بە نازەوە، فەرمووی خەریکی چیت «نووریتخلص»؟
سەبەب چییە کە لە من مودەتێکە پەنهانی؟
بە ئاهـ و ناڵەوە پێم وت: ئەوەندە ئاشفتەم
میسالی پەرچەمی ئێوەم لەبەر پەرێشانی
دووبارە هاتە قسە، موشفیقانە پێی فەرمووم
مەگەر فراز و نشیبی زەمانە نازانی؟
گەهێ لە ئەسفەلی سوفلا ئەبێ بەنی ئادەم
گەهێ لە عالەمی باڵایە، شەخسی ئینسانی
یەکێ خوماری مەی و بەزمی عیزەت و ئیقبال
یەکێ زەبوونی غەمی زیللەتە و پەرێشانی
بە خۆشی و غەمی ئەم ئاسیابە تەفرە مەخۆ
کە هەروەها بووە ئەوزاع و چەرخ و دەورانی
قەڵەم بەدەستەوە بگرە، بنووسە مەدحی کەسێ
کە فەوقی گونبەدی کێوانە، سەتحی ئەیوانی
خەجستەفەڕ، متەسەڕڕیف، جەنابی «ئەحمەد بەگشخص»
کە کەحلی دیدەیی عیرفانە، گەردی دامانی
لە فەیزی هیمەتی ئەو زاتە، هێندە مونتەزەمە
میسالی لۆندەرەیە مەرکەزی سلێمانیمکان
هەزار «کیسرائەنەوشیروان، پادشای بەدادی بنەماڵەی ساسانی» و «جەمجەمشیدی جەم»، مەستی بەزمی مەعدەلەتی
هەزار «مەعەنمعن بن زائدە الشیبانی» و «حەتەمحاتەمی تائی » ڕیزەخواری سەرخوانی
ئەگەر مەساعیی میعماری ئەو نەدەبوو
وڵاتی ئێمە هەموو، ڕووی ئەکردە وێرانی
زەمین هەتاکوو بمێنێ قەرار و ئارامی
فەلەک هەتاکو بمێنێ گەڕان و سووڕانی
لە جەمعی مەیمەنەتا بێ، بەبێ خسووف و کسووف
مەهی تەجەللی و خورشیدە، شەوکەت و شانی