شیعرێکی ناتەواو
از کتاب:
دیوانی شێخ نووری
اثر:
شیخ نوری شیخ صالح (1896-1958)
5 دقیقه
882 مشاهده
دەوری بۆگەن و پیسی ڕابوردوو
هۆشی تاڵان کرد
زەمانی شەعب لەعنەت لێ کردوو
دونیای وێران کرد
ئینسانیان بەزۆر کەڕوکوێر ئەکرد
شت بەدی نەکا
بە زللە ناوی دەمی سوێر ئەکرد
ناوی کەس نەبا
تەماشاکردن، گوێ گرتن، وتن
حەرام کرابوو
یەکێ لەمانە بەس بوو بۆ گرتن
بەقانوون وابوو
گوێ کەڕیی، کوێریی، زوبان بەسراوی
بەزۆر بەڵاوە
بوو بەنەخۆشی لە هەزار لاوە
کەوتە ناو دونیا
بەهۆی میکرۆبی بیری چەوتەوە
ساری بوو، خەڵقی زۆر لێ کەوتەوە
ژیانی نایە تەفر و توناوە
بەشەق تێهەڵدان
ئەبینی عالەم کز و داماوە
بەزەبری لێدان
چاو ئیشی چییە؟
تەماشاکردن
تاریک و ڕووناک
کەڵکی گوێ چییە؟
دەنگ و باس بیستن
هی خراپ و چاک
جاسووس وەک تاعوون کەوتە دونیاوە
لە هەر چوار لاوە
خەرمانی ژیانی دا بەدەم باوە
بە دان و کاوە
زوبان بۆ چییە؟ بۆ قسەکردن، بۆ ئیشی چاکە
کەچی ئەمانە هۆ بوون بۆ مردن
لەوانەی پاکە
تاوانی وتن ئێجگار گران بوو لەژێر دەرچوونی
جەزای ئاسانی ناخی زیندان بوو
ئەو نەخۆشییە چل ساڵ مایەوە
لەناو وڵاتا
هەتاکو ئەهات ئەتەنایەوە
وەک گرانەتا
سێ ئەندام ئەیگرت لە لەشی ئینسان
یەکەم چاو ئەیگرت، دوو گوێ، سێ زوبان
چاو نەیئەبینی هێندە نووقابوو
بەدەم دارەوە
گلێنە و پێڵووی ئاوی تێزا بوو
بەئازارەوە
سەرێ دێ، چاوی سوور هەڵگەڕابێ
ڕوو بەبوونییەوە
نەچوو هەروەکو قیامەت هەڵسابێ
بۆی ئەهۆنییەوە
ئەیووت فڵان کەس جەرگی سووتاوە
بیستووێتی فڵان ئیمڕۆ گیراوە
لە بەغدا دوێنێ فیسار خنکاوە
مات و خامۆشە
سەیری چاوم کرد، دیار بوو گریاوە
زۆر بەپەرۆشەوە
بەفرمێسک پێڵووی چاوی سووتاوە
هێندە گریاوە
بەجارێ بەندی جگەری بڕاوە
هۆشی نەماوە
ئەیان بردیت و حەپسیان ئەکردی
بەزۆری لێدان
لەسەر پشتی خۆت شەقیان ئەکردن
بەنینۆک کێشان
زۆر لەم ئیشانە مەبەست دینار بوو
کۆبکرێتەوە
قازانجی ڕۆژی گەلی هەژار بوو
تیا بتلێتەوە
خەڵق تا ئێوارە ئەچرووسایەوە
هەتا دوو حەفتە
وردە بە دینار ئەگۆڕایەوە
ئەکرا بەسەفتە
ئەیبرد بۆ خانم زەهری ماری کا
لەشەق تێهەڵدان
سەد دەوڵەمەندی لات و فەقیر کرد
لە شارستانا
هەزاران لاوی بەهێزی پیر کرد
لەناو زیندانا
ئەم نەخۆشییە چل ساڵ مایەوە
هەروەک سەرەتان
هەتاکو ئەهات ئەتەنایەوە
بێ داوو دەرمان
کام دکتۆری چاو، دکتۆری چابوو
بچوویتایە لای
ئێشی چاوت لە لای، تەراخۆما بوو
وای تەفرە ئەدای
قەترەی ئەدایتێ بۆ تەراخۆما
لە قەترەی بەرلین
تەراخۆمای چی، بەدەس نووقابوو
دەستی ئاسنین
بۆ گوێچکەت ئەیووت، هەر چیلکە و پیسیی
بەجۆرێکی وا
بەری گرتووە، تۆ هیچ نابیستی
بشۆرێ ئەڕوا
گوێچکە کپ نەبوو، بەزۆر گیرابوو
بە زللە و بە شەق
لۆکەی کەڕ بوونی تێ ئاخنرا بوو
وەک دەوای ڕەینەق
ڕوانین و بیستن، نووسین و وتن
وەکو نەبووبن
بەجۆرێکی وا یاساغ کرابوو
لەپیاو، لە ژن
لەسەر هەر یەکێ لەم تاوانانە
بەئەمری ناحەز
سەد پێستی لەسەر دەباغ کرابوو
بەبێ ترس و لەرز
ئەمزانی بەرگەی لێدان ناگرم
بەتۆزێ ئازار
بەدارکارییەکی نیوەشەو ئەمرم
وەک بەفرەکەی پار
زاتەن بەینێ بوو فەسڵ کرابووم
لەناو برابووم
بۆ بەندیخانە زوو دانرا بووم
ناونووس کرابووم
خێرەومەندێکی حەقناسی دڵسۆز
نەختێ لە ساڵا
پیاوێکی چاکی، دڵپاکی پیرۆز
کردی بەماڵا
لەخەو هەڵسابووم بەری بەیانی
بەمیوانداری
هات و بەگوێما، نەختێ چرپاندی
بۆ ئامۆژگاری
وتی: شەو تەنیا مەڕۆ بەڕێدا
پۆلیس ئەگەڕێ
سەگەلی خوێڕی زۆرن لە دێدا
بەخەڵق ئەوەڕێ
لەگەڵ ئینسانا سەگەل ناحەزن
ئەمە مەعلوومە
بۆ بەخۆڕایی لاقت بگەزن
بەم وەختە شوومە
ئامۆژگارییەکی ڕێکی وا بەڕێ و بەجێ
بەبێ گفتوگۆ
کردم بەگوارە، نامە پەڕەی گوێ
نەمدا بەفیڕۆ
ئیتر من لە ماڵ نەهاتمە دەرێ
هەر لە ماڵەوە
دانیشتم، پۆلیس بۆ ئابڕووم بەرێ؟
بەدەم پاڵەوە
ئەم نەخۆشییانە ئاوا ساری بێ
بێ دەوا و دەرمان
هەر کەسێ گرتی دەردی کاری بێ
تا ئەسپێرێ گیان
ئەمجا تۆ بی خوا چۆن من بوێرم
کە دەستوبرد کەم
لە لووتکەی وا بەرز بێم خۆم هەڵدێرم
ملی خۆم ورد کەم
بە کوێرەوەری، بەهەناسەی سارد
داماو و غەمگین
لەگەڵ ئەم دەورە بەم جۆرە ڕامبوارد
بێ هێز و بێ تین
تا خودا عەبدولکەریمی ڕەخسان
وەک شێری مەیدان
تەلیسمی قەڵای دێوەکەی شکان
بنچینەی ڕووخان
هێلانەی شوومی بوومی هەڵوەشان
بەداڕووخاوی
گیانی کوندەبوو هەمووی هەڵفڕان
بەباڵ شکاوی
بەسەر دونیاوە ناسووڕێتەوە
تا شەعب مابێ
ببڕای ببڕای قەت ناگەڕێتەوە
هەتا هەتایێ
ئێستا زوبانم تەڕ و پاراوە
بەسراوی نەما
وەک جاران کپی گوێچکەم نەماوە
گیراوی نەما
بەتەما نەبووم، ڕۆژێ بێتەوە
هەتاکو مردن
بیری جارانم بگەڕێتەوە
بۆ شیعر وتن
«هەرەس و لافاو» بنووسرێتەوە
بێ ترس و بێ لەرز
بەئاواتی بەرز بخوێنرێتەوە
بێ گوێ لە ناحەز
دەنگێکی وا بێ بلەرێتەوە
وەک دەنگی هوزار
کە چۆن لە گوێدا ئەزرنگێتەوە
لە خۆشی بەهار
ئەی عەبدولکەریم ڕۆڵەی نیشتیمان
سەرۆکی ئەمین
هەروەک تەلیسمی قەڵاکەت شکان
بەهێز و بەتین
دەی بۆ پێشەوە، هەنگاو دابنێ
ئێمە هاوڕێتین
هەر سەرەو تۆ پێی بەسەر دابنێ
سەر لەژێر پێتین
دەی بۆ پێشەوە، کورد هەتا هەتا
هەروا لەگەڵتا
بۆ بەرزبوونەوەی وەتەن هەوڵ ئەدا
سەر لە ژێر پێتا
منیش ژیانم، هەستم، هەڵبەستم
هەرچی کە هەمە
هەمووی بنێمە سەر بەری دەستم
هێشتا لام کەمە
ئەیکەم بەفیدای ڕۆژی ئازادی
سەربەست و دڵشاد
بۆ ئەوەی بژی گەلم بە شادی
بێ ترس و ئازاد
هۆشی تاڵان کرد
زەمانی شەعب لەعنەت لێ کردوو
دونیای وێران کرد
ئینسانیان بەزۆر کەڕوکوێر ئەکرد
شت بەدی نەکا
بە زللە ناوی دەمی سوێر ئەکرد
ناوی کەس نەبا
تەماشاکردن، گوێ گرتن، وتن
حەرام کرابوو
یەکێ لەمانە بەس بوو بۆ گرتن
بەقانوون وابوو
گوێ کەڕیی، کوێریی، زوبان بەسراوی
بەزۆر بەڵاوە
بوو بەنەخۆشی لە هەزار لاوە
کەوتە ناو دونیا
بەهۆی میکرۆبی بیری چەوتەوە
ساری بوو، خەڵقی زۆر لێ کەوتەوە
ژیانی نایە تەفر و توناوە
بەشەق تێهەڵدان
ئەبینی عالەم کز و داماوە
بەزەبری لێدان
چاو ئیشی چییە؟
تەماشاکردن
تاریک و ڕووناک
کەڵکی گوێ چییە؟
دەنگ و باس بیستن
هی خراپ و چاک
جاسووس وەک تاعوون کەوتە دونیاوە
لە هەر چوار لاوە
خەرمانی ژیانی دا بەدەم باوە
بە دان و کاوە
زوبان بۆ چییە؟ بۆ قسەکردن، بۆ ئیشی چاکە
کەچی ئەمانە هۆ بوون بۆ مردن
لەوانەی پاکە
تاوانی وتن ئێجگار گران بوو لەژێر دەرچوونی
جەزای ئاسانی ناخی زیندان بوو
ئەو نەخۆشییە چل ساڵ مایەوە
لەناو وڵاتا
هەتاکو ئەهات ئەتەنایەوە
وەک گرانەتا
سێ ئەندام ئەیگرت لە لەشی ئینسان
یەکەم چاو ئەیگرت، دوو گوێ، سێ زوبان
چاو نەیئەبینی هێندە نووقابوو
بەدەم دارەوە
گلێنە و پێڵووی ئاوی تێزا بوو
بەئازارەوە
سەرێ دێ، چاوی سوور هەڵگەڕابێ
ڕوو بەبوونییەوە
نەچوو هەروەکو قیامەت هەڵسابێ
بۆی ئەهۆنییەوە
ئەیووت فڵان کەس جەرگی سووتاوە
بیستووێتی فڵان ئیمڕۆ گیراوە
لە بەغدا دوێنێ فیسار خنکاوە
مات و خامۆشە
سەیری چاوم کرد، دیار بوو گریاوە
زۆر بەپەرۆشەوە
بەفرمێسک پێڵووی چاوی سووتاوە
هێندە گریاوە
بەجارێ بەندی جگەری بڕاوە
هۆشی نەماوە
ئەیان بردیت و حەپسیان ئەکردی
بەزۆری لێدان
لەسەر پشتی خۆت شەقیان ئەکردن
بەنینۆک کێشان
زۆر لەم ئیشانە مەبەست دینار بوو
کۆبکرێتەوە
قازانجی ڕۆژی گەلی هەژار بوو
تیا بتلێتەوە
خەڵق تا ئێوارە ئەچرووسایەوە
هەتا دوو حەفتە
وردە بە دینار ئەگۆڕایەوە
ئەکرا بەسەفتە
ئەیبرد بۆ خانم زەهری ماری کا
لەشەق تێهەڵدان
سەد دەوڵەمەندی لات و فەقیر کرد
لە شارستانا
هەزاران لاوی بەهێزی پیر کرد
لەناو زیندانا
ئەم نەخۆشییە چل ساڵ مایەوە
هەروەک سەرەتان
هەتاکو ئەهات ئەتەنایەوە
بێ داوو دەرمان
کام دکتۆری چاو، دکتۆری چابوو
بچوویتایە لای
ئێشی چاوت لە لای، تەراخۆما بوو
وای تەفرە ئەدای
قەترەی ئەدایتێ بۆ تەراخۆما
لە قەترەی بەرلین
تەراخۆمای چی، بەدەس نووقابوو
دەستی ئاسنین
بۆ گوێچکەت ئەیووت، هەر چیلکە و پیسیی
بەجۆرێکی وا
بەری گرتووە، تۆ هیچ نابیستی
بشۆرێ ئەڕوا
گوێچکە کپ نەبوو، بەزۆر گیرابوو
بە زللە و بە شەق
لۆکەی کەڕ بوونی تێ ئاخنرا بوو
وەک دەوای ڕەینەق
ڕوانین و بیستن، نووسین و وتن
وەکو نەبووبن
بەجۆرێکی وا یاساغ کرابوو
لەپیاو، لە ژن
لەسەر هەر یەکێ لەم تاوانانە
بەئەمری ناحەز
سەد پێستی لەسەر دەباغ کرابوو
بەبێ ترس و لەرز
ئەمزانی بەرگەی لێدان ناگرم
بەتۆزێ ئازار
بەدارکارییەکی نیوەشەو ئەمرم
وەک بەفرەکەی پار
زاتەن بەینێ بوو فەسڵ کرابووم
لەناو برابووم
بۆ بەندیخانە زوو دانرا بووم
ناونووس کرابووم
خێرەومەندێکی حەقناسی دڵسۆز
نەختێ لە ساڵا
پیاوێکی چاکی، دڵپاکی پیرۆز
کردی بەماڵا
لەخەو هەڵسابووم بەری بەیانی
بەمیوانداری
هات و بەگوێما، نەختێ چرپاندی
بۆ ئامۆژگاری
وتی: شەو تەنیا مەڕۆ بەڕێدا
پۆلیس ئەگەڕێ
سەگەلی خوێڕی زۆرن لە دێدا
بەخەڵق ئەوەڕێ
لەگەڵ ئینسانا سەگەل ناحەزن
ئەمە مەعلوومە
بۆ بەخۆڕایی لاقت بگەزن
بەم وەختە شوومە
ئامۆژگارییەکی ڕێکی وا بەڕێ و بەجێ
بەبێ گفتوگۆ
کردم بەگوارە، نامە پەڕەی گوێ
نەمدا بەفیڕۆ
ئیتر من لە ماڵ نەهاتمە دەرێ
هەر لە ماڵەوە
دانیشتم، پۆلیس بۆ ئابڕووم بەرێ؟
بەدەم پاڵەوە
ئەم نەخۆشییانە ئاوا ساری بێ
بێ دەوا و دەرمان
هەر کەسێ گرتی دەردی کاری بێ
تا ئەسپێرێ گیان
ئەمجا تۆ بی خوا چۆن من بوێرم
کە دەستوبرد کەم
لە لووتکەی وا بەرز بێم خۆم هەڵدێرم
ملی خۆم ورد کەم
بە کوێرەوەری، بەهەناسەی سارد
داماو و غەمگین
لەگەڵ ئەم دەورە بەم جۆرە ڕامبوارد
بێ هێز و بێ تین
تا خودا عەبدولکەریمی ڕەخسان
وەک شێری مەیدان
تەلیسمی قەڵای دێوەکەی شکان
بنچینەی ڕووخان
هێلانەی شوومی بوومی هەڵوەشان
بەداڕووخاوی
گیانی کوندەبوو هەمووی هەڵفڕان
بەباڵ شکاوی
بەسەر دونیاوە ناسووڕێتەوە
تا شەعب مابێ
ببڕای ببڕای قەت ناگەڕێتەوە
هەتا هەتایێ
ئێستا زوبانم تەڕ و پاراوە
بەسراوی نەما
وەک جاران کپی گوێچکەم نەماوە
گیراوی نەما
بەتەما نەبووم، ڕۆژێ بێتەوە
هەتاکو مردن
بیری جارانم بگەڕێتەوە
بۆ شیعر وتن
«هەرەس و لافاو» بنووسرێتەوە
بێ ترس و بێ لەرز
بەئاواتی بەرز بخوێنرێتەوە
بێ گوێ لە ناحەز
دەنگێکی وا بێ بلەرێتەوە
وەک دەنگی هوزار
کە چۆن لە گوێدا ئەزرنگێتەوە
لە خۆشی بەهار
ئەی عەبدولکەریم ڕۆڵەی نیشتیمان
سەرۆکی ئەمین
هەروەک تەلیسمی قەڵاکەت شکان
بەهێز و بەتین
دەی بۆ پێشەوە، هەنگاو دابنێ
ئێمە هاوڕێتین
هەر سەرەو تۆ پێی بەسەر دابنێ
سەر لەژێر پێتین
دەی بۆ پێشەوە، کورد هەتا هەتا
هەروا لەگەڵتا
بۆ بەرزبوونەوەی وەتەن هەوڵ ئەدا
سەر لە ژێر پێتا
منیش ژیانم، هەستم، هەڵبەستم
هەرچی کە هەمە
هەمووی بنێمە سەر بەری دەستم
هێشتا لام کەمە
ئەیکەم بەفیدای ڕۆژی ئازادی
سەربەست و دڵشاد
بۆ ئەوەی بژی گەلم بە شادی
بێ ترس و ئازاد