فەریاد
از کتاب:
دیوانی شێخ نووری
اثر:
شیخ نوری شیخ صالح (1896-1958)
2 دقیقه
975 مشاهده
ئومێدی زەمانە ئەمەلێکە بەد و بێ سوود
مازیت هەموو هەر دەرد و فیراقی ئەلەم ئەفزوود
حاڵیشت وەکوو ڕاحەتی ڕابردوو غەم ئالوود
موستەقبەل و ئاخر نەفەست مەقبەری مەسدوود
لەم خلقەتە، مەقسوودی چییە حەزرەتی مەعبوود
«فریاد ازین نوع وجود عدم آلودفارسی»
بۆ سەیرێ، مووەقەت، لە نەبوو دێتە دەر ئینسان
کوا حشمەت و کوا سەڵتەنەت و تەختی سولەیمان
نەیدیوە کەسێ خۆشی لە دەس گەردووشی دەوران
گەهـ خوڕەم و خەندان و گەهێ ماتەم و گریان
بوونیش وەکوو ئیزهاری عەدەم، بۆ نەبوو نابوود
«فریاد ازین نوع وجود عدم آلودفارسی»
فریاد ئەمەیە تەرجومەیی حاڵی زمانە
هەر لەحزەیە دنیا، ئەلەم و ئاهـ و فیغانە
ڕۆیشتنی ئەم عالەمە، وەک سەیلی ڕەوانە
ئەبڕێتەوە هەر پێنج و دوو ڕۆژێکە زەمانە
بۆ مردن و کفن و دفنە، عالەمی مەوجوود
«فریاد ازین نوع وجود عدم آلودفارسی»
دنیا چییە ساتێ فەرەح و ساتێ مکەددەر
ماهییەتی مەعلوومە لەلای پیاوی منەوەر
عەجز و ئەلەم و گریە و ئەفغانە سەراسەر
گەهـ عوشرەت و شادیی و گەهێ مەرگی برادەر
لەم میحنەت و لەم ژین و نەمانە چییە مەقسوود
«فریاد ازین نوع وجود عدم آلودفارسی»
نووری بەسە، ببڕێتەوە ئەم چوون و چرایە
گەر هاتنە، گەر ڕۆیینە، گەر دەرد و بەڵایە
ببڕێتەوە لەم ئیشە مەدوو، ئیشی خودایە
گەر زیللەتە، گەر ڕفعەتە، گەر سەوقی قەزایە
هەرگیز مەڵێ ناشوکریە لای خالیقی مەسجوود
«فریاد ازین نوع وجود عدم آلودفارسی»