هەر مورغێ فڕی
از کتاب:
دیوانی شێخ نووری
اثر:
شیخ نوری شیخ صالح (1896-1958)
1 دقیقه
1055 مشاهده
هەر مورغێ فڕی بۆ چەمەنستانی خەیاڵی
ناگاتە ئەوێ، تێک ئەشکێ شاپەڕی باڵی
ئەحواڵی دڵی زەڕە، بەدەس ڕۆژەوە دیارە
ئەی بێ خەبەران، ئێوە نەزەر کەن لە جەمالی
هەر ساعەتێ ڕەنگێکە قەد و جلیوەیی باڵای
میرئاتی تەفەکور نییە، بۆ عەرزی میسالی
ئەحواڵی دڵی عاشقی بێچارە مەپرسن
جیلوەی قەدی یار کافییە بۆ پرسشی حاڵی
هەرچی یەتە بەر دیدە هەموو یا ڕەمە، یا غەم
عالەم هەموو دەشتێکە کە من بوومە غەزالی
بێچارە تەنەفوس نییەتی، تاقەتی پەرواز
تەئسیری چ زوڵمێ بوو، کە سووتا پەڕوباڵی
وەک لالە چلۆن نایلی مەقسەد ئەبێ «نووریتخلص»
تا داغی خەیاڵێکی نەبێ، زینەتی حاڵی