لە دونیادا ئەگەر لای تۆ ببێ ئیدراک و تێفکرین

از کتاب:
دیوانی شێخ نووری
اثر:
شیخ نوری شیخ صالح (1896-1958)
 2 دقیقه  674 مشاهده
لە دونیادا ئەگەر لای تۆ ببێ ئیدراک و تێفکرین
گەمارۆت گەر بدەن عالەم، هەموو دڵ پڕ لە بوغز و کین
بە نافامی هەموو بێن و زەمی عەقڵ و دیرایەت کەن
گرۆهی ئادەمیزاد، موحتەرز بن لێت و نەفرەت کەن
بە ئیمانێکی نالەرزیدەوە، بێ باک و بێ پەروا
بە نەفسی خۆت، ئەگەر باوەڕ بکەی، ئاسوودە و بێ باک
***
ئەگەر بێ گوێ نەدەیتە تانەیی نابوودی بەدخواهان
لە گێژاوی بەسامی ئینتیزارا، مەرد و شاکر بی
فریویشت بدەن، تەبعت نەکا مەیلی فریوی کەس
لەکەس دڵ پڕ نەبی و نەڕوانییە کەس، تۆ بەچاوی سووک
بەسەر هێز و هەوای نەفس و غروورا بێتو قادر بی
بە قین و لوتفی دونیا، تۆ نەغەمگین بیت و نەشادان
***
تەخەییول کەی، بەشەرتێ ملکەچی خولیا نەبی زینهار
تەفەکور کەی، بەڵام هەرگیز نەکەی، ئەندێشە عادەت کەی
سەعادەت، یا فەلاکەت، دوو شتن بێ ئەسڵ و بێ ئاسار
لەبەر چاوی حەقیقەتبینی تۆ، ئەم دوانە یەکسان بێ
قسەی ڕاستت بە تیری تانەیی بەدخوا لە سەد لاوە
ئەگەر بێ ئەنجن ئەنجن، لەت لەت و کەرت و پەرێشان بێ
***
وەکوو زنجیری پێی دێوانە، ورد و خاش و تارومار
ببی و مەحسوڵی ئامالت بدەن وەک «کا» بەدەم باوە
تەحەممول کەی ئەمانە، یەک بە یەک تۆ ساکت و بێ باک
بە ئێش و نێشی، ئەم ئازارە زۆرانە نەبی غەمناک
ئەگەر بێ هۆی ژیانت ئاگری تێبەر ببێ ناگاهـ
ببێتە تاقە تۆزێ خۆڵەمێشی ورد و «با» بیبا
***
بەڕەغمی ئەم زیانە، هەوڵ و تێکۆشین ئەگەر زیادکەی
بە عەزمێکی سوبک ڕۆحانەوە، ئامادەیی پەیکار
ببیت و ڕوو کەیە ژینێکی ئینسانانە بێ پەروا
بە ڕێکەوتیی ئەگەر ڕێت کەوتە بەزمی هەرزەکارانی
لە ئەرکانی فەزیلەت لانەدەی تۆ، یاخود بەحسی کەی
بە پاکی دوور لە خودبینی، وەکوو فەرموودەیی یەزدان
***
مووساوی بێ لە لای تۆ، عەینی یەک، دانا و نادانی
ئەگەر بیپەرچنێ دڵ، تووڕەیی و ڕق، وەختی قین هەڵسان
ئەگەر بگری کەمێ تۆ لایەنی ئارام و جدییەت
لەبۆ تەسکینی حیددەت، بێتو تۆ نەختێ بکەی غیرەت
بەکامی تۆیە ئەی ڕۆحی ڕەوان، دونیا، وە مافيهاعربی
موبارەک بێ لە تۆ ناوی بڵندی ئادەمی زانا