بۆ کێلی قەبرەکەی شێخ مەحموود

از کتاب:
دیوانی شێخ نووری
اثر:
شیخ نوری شیخ صالح (1896-1958)
 1 دقیقه  735 مشاهده
ئەمە ئەو شاهەیە ئاواتی کوردی پێوە ئاڵا بوو
کە خاکی مەرقەدی کاک ئەحمەدی شێخی بە مەئوا بوو
لە کاتی نەوجەوانێوە هەتا مردن بەگیان و دڵ
بەشوێن ئامالی پڕ ئالامی کوردا وێڵ و شەیدا بوو
بنووسە تۆش لە خوێنی دیدە ساڵی مەرگی شێخ مەحموود
«کە ڕۆژێ بووی لە ئاسۆی کورد و کوردستان ئاوا بوو»