ئەبڕێتەوە ئەم عومرە چ شیرین و چ تاڵ

از کتاب:
دیوانی شێخ نووری
اثر:
شیخ نوری شیخ صالح (1896-1958)
 1 دقیقه  574 مشاهده
ئەبڕێتەوە ئەم عومرە چ شیرین و چ تاڵ
ڕۆح هاتە سەری لێوت، چ شا بی و چ حەماڵ
مەی نۆش کە، ساڵ و مانگ گەلێ پاش من و تۆ
مانگ ئەوەلی دێ و ئەگاتەوە ئاخر ساڵ