دڵ گرفتارە خودا چ بکەم عیلاجی ناکرێ
از کتاب:
دیوانی کوردی
اثر:
کردی (1809-1850)
1 دقیقه
1432 مشاهده
دڵ گرفتارە خودا چ بکەم عیلاجی ناکرێ
زۆر زویر و عاجزە غەم دەستی لێ هەڵناگرێ
غەمڕەوێنێکی نییە بێچارە ساتێ بێتە لای
باری دەردی سووک بکا نەیهێڵێ غەم وا دایگرێ
هەوری میحنەت بەرق و بارانێ دەبارێنێ لە تاو
بای جەفای دێ خێوەتی کەیفی دڵم هەڵنادرێ
دڵ بە دەم دەردا دەناڵێ پێی خۆشە ئەم حاڵە زۆر
بەڵکە تەئسیرێ بکا فەڕشی وەفای بۆ ڕاخرێ
ڕۆژ و شەو بەدکاری بێ فەڕ، کاری هەر بەدگۆیییە
وا دەزانێ هەر دەمێنێ ئەم سەگە قەت نامرێ
کوردیتخلص دانیشە لە کونجی بێ کەسیدا دەنگ مەکە
بەڵکە پەیدا بێ لە بۆت جوابێ لەلایەن قادرێ