ئەو سەرە بۆ چی بە دایم پڕ لە عەشقی یار نەبێ

از کتاب:
دیوانی کوردی
اثر:
کردی (1809-1850)
 1 دقیقه  1141 مشاهده
ئەو سەرە بۆ چی بە دایم پڕ لە عەشقی یار نەبێ؟
ئەو دڵە بۆ چی بە دایم عاجز و غەمبار نەبێ؟
بۆ دەڵێن عاشق کەسێ لاف و گەزافێ لێ بدا؟
تا لە سەر گۆنەی نیشانەی جێگە گەزتەی مار نەبێ
هەرکەسێ بێت و بڵێ من عاشقم باوەڕ مەکە
تا بە پەیکانی موژەی مەحبووبەکەی زامار نەبێ
دڵ بە مەحبووبە مەدە مەششاتە گەر بێ و حیلەباز
ئەسمەر و قەد عەرعەر و خونخار و چاو بە خومار نەبێ
گیان فیدای مەحبووبەیێ بێ دڵنەواز و حاڵزان
هەمدەمی ناکەس بەچە و هەم سوحبەتی ئەغیار نەبێ
قەدری عاشق کەی دەزانێ چونکە تفڵە و بەدخووە؟
تا خەتی موشکین لەسەر سەفحەی ڕوخی ئیزهار نەبێ
ئەو جەفا و جەورەی کە کوردیتخلص لەو نیگارەی چەژتووە
سەد کە بێعار بێ دەبێ بۆ چی لە ڕوح بێزار نەبێ؟