رەنگی گوڵ گیانا وەکوو ڕوخسارەکەت ڕەنگین نییە
از کتاب:
دیوانی کوردی
اثر:
کردی (1809-1850)
1 دقیقه
979 مشاهده
ڕەنگی گوڵ گیانا! وەکوو ڕوخسارەکەت ڕەنگین نییە
شەککەری میسری وەکوو گوفتارەکەت شیرین نییە
ئەهلی چین نەققاشی چاکن خۆ، بەڵان تەسویری تۆ
نەقشی خامەی کردگارە، کاری وەستای چین نییە
مەنعی من عەمدەن دەکا ئەغیارەکەت یاخۆ کەرە؟
تالبی پووش و گیا و جۆیای گوڵ و نەسرین نییە
من کە کوژتەی تیغی عەشقم ڕۆژی دیوانی جەزا
بۆ چی شاهید بێنم؟ ئاخر کفنەکەم خوێناوییە
من کە ڕیسوا بووم و تەپڵی عاشقیم لێدا ئیتر
»کوردی»! ئەز پەروام سەر و ئیمان و گیان و دڵ نییە