پێنجخشتەکی لەسەر هەڵبەستێکی «نسیب»

از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
 2 دقیقه  672 مشاهده
فیراقی دیدەیی مەهـ ڕووت وەکوو سایەی زەمین پەستە
وەها پەستە ئەبەد بێ دەستە سەد عیسا بڵێ هەستە
عیلاجم کە بریندارم نیسارت دڵ ئەگەر بەستە
فیدات بێ ڕۆحی شیرینم نەزەر سوویی دڵی خەستە
بە لوتفت چاک ئەبێ قوربانی تۆ بێ ئەم دڵی خەستە
لە عالەم غافڵم گیراوی چاوی بووم و موژگانی
بریندارە سەراپا دڵ بەزەربی نووکی پەیکانی
نییە باکم لە قەولی موددەعی و تانەی ڕەقیبانی
ئەمن مەستی شەرابی لێوی بووم و چاوی فەتتانی
کەچی وام پێ ئەڵێ بێ فەڕ، شەراب خۆریش و سەرمەستە
ئەگەر تۆ ئیلتیفاتت بێ لەگەڵ ئەم عاشقە کەم کەم
هەموو ئەتوێتەوە یەک یەک لە کوورەی سینەما غەم غەم
وەکوو موشتاقی زامم ئیحتیاجیشم بە مەرهەم هەم
بکە ڕەحمێ بە حاڵی ئەم گەدایە چونکە کەم دەستە
. . . . . . . . . .متن نامشخص
هەموو عالەم ئەزانێ ئەسڵی من ساداتی «نۆدێمکان» یە
بە موژگان کوشتمی و پێم ئەڵێ: ئاخۆ ئەمە کێیە
بەوەڵڵا قاتیلی من دال و لام و بێ لەگەڵ ڕێیە
لە ڕۆژی حەشرەدا گەر لێم بپرسن قاتیلت کێیە؟
ئەڵێم کەس قاتیلی دڵ نەبووە ئیللا یاری چاو مەستە
چییە زێوەرتخلص! بە دائیم موبتەلای زوڵف و ڕۆخ و چاوی
لە ئەرباب و ڕەفیقانت کە دوورکەوتی و بەجێ ماوی
ئەوە ڕێگا نییە داوە ئەتۆش بەو داوە بەسراوی
بە دائیم موخلیسی زێوەرتخلص بە ئەی کاکە هەتا ماوی
لە کاک ئەحمەد تەمەننای بۆ بکە ئەمڕۆ دەسا هەستە