پێنجخشتەکی لەسەر هەڵبەستێکی «مەلا ڕەشید»ی لاوە کە نازناوی «مائیل» بووە
از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
2 دقیقه
763 مشاهده
ئەم تفەنگی دەسی شێخ قادرە مارمێلکە تەزێن
لازمە هەجوی بکەم لایقی وەستایە جوێن
بیبەنە گوڵعومەر و بیخەنە ناو ئاوی دەڵێن
چ تفەنگێکە بە شەرت قابیلە بۆ داری کولێن
تا بڵێی قورس و شکاو و بەد و فیشەک نەتەقێن
سەیری فیشەک لەغەکەی خۆشە کە ڕەق بوو بە هەتاو
شەمسییە فیشەکی دەرنایە بە سەعیەکی تەواو
فیشەکی گوللە شل و ئەغڵەبی بارووتی ڕژاو
سەیری فیشەک لغەکەی کەن لە دووسەد لاوە دڕاوە
فیشەکی قەڵب و قەباغی ڕەش و دوژمن نەتڕێن
ئەمە کاری چ نەزانێکە بڕۆ بیبەرەوە
گەر نەیانگۆڕییەوە هەستە لە نۆدێمکان وەرەوە
نەگبەت و شوومە بە ئوممێدی نەچێتە دەرەوە
وەرە «قادرشخص» بە قسەم کە نەتەوێ بیبەرەوە
نەقیزەی جووتی گەلێ چاترە وەک خەڵکی ئەڵێن
ئەوی کردوویە بە شاگردەوە قابیل بە شەقن
هەرچی ئەجزای کە هەیە هەجووی بکەم موستەحەقن
جەڕ شل و دەرزی کول و خانە سوا و جوملە شەقن
قۆڵ و پاش و ماشەکەی و لوولەکەی هەر سێ ئەلەقن
شەقشەقەی چاکە حەقیقەت ئەمەتە قۆڕی تڕێن
فەردی تەنها نییە، هیچ جینسی نییە، نەوعی نییە
گەر تفەنگ دەست نەکەوێ موشتەریی بەیعی نییە
گوللەکەی وەک پەلەپیتکە ئەسەری قەتعی نییە
لوولەکەی بۆ کلکی تەورداس نەبێ هیچ نەفعی نییە
بۆ چەقۆ گەر دەس ئەدا، بۆ دەمەکەی کوورە دەمێن
هەر سوپاهێ کە لە ئەوقاتی مەسافا ڕیزن
ئەمەیی تێ بکەوێ هەروەکوو مانگای حیزن
گونی فیرعەون بە کونی خانی کە هەر ناچیزن
کەچەڵ و گێچەڵ ئەبێ هەردوو بەجووت تێی میزن
ئەوی کردوویە بە دڵ گووی سەگی هەوشاری بەڕێن