چیڕۆکە شیعر
سەرگوزەشتە
از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
2 دقیقه
949 مشاهده
تەحسیل دیدەیێ ساحێب شەهادات
لەگەڵ ڕەفیقی کەوتە بەیانات
تەعریفی حاڵ و ئەحواڵی ئەکرد
بۆ زۆر پێشکەوتن خەیاڵی ئەکرد
وتی: ئەی ڕەفیق! ئیشمان زۆر چاکە
سەیری جاددە کە ئێستا چەند پاکە
لە پێشکەوتنا بووینە ئەورووپامکان
نوقسانمان نییە ئیللا فابریقا
ئەنواعی یاری و قومار ئەزانین
سمێڵ ئەتاشین هەروەک ئەڵمانین
لە فەننی فتبۆڵ وەکوو ئینگلیزین
لە بیلاردۆدا ئوستادی ڕیزین
شێخ و مەلا و سۆفیمان پەشمە
ئینسانی وشک قابیلی خەشمە
ئیتاڵیامکان چۆنە دەرحەقی پاپاشخص
ئێمەیش هەرواینە دەرحەق عولەما
جاران بە سیڕڕی لە ناو جوولەکان
عەرەقمان ئەخوارد، لە ترسی ئەوان
ئێستا سەربەستین لە کووچە و بازاڕ
عەرەق و شەراب ئەکڕین بێ ئازار
مەعاشمان ببێ بەدووسەد دینار
فلسێکی نادەین قەت بە کەسوکار
ئیقتیساد فێربوون فەننێکی باشە
با کەسێ نەڵێ: مەعاش بەلاشە
شەو لە سینەما و لەناو تیاترۆ
یا لە چاخانە و یاریی بیلاردۆ
سەد شکسپیرشخص و هۆگۆشخصمان هەیە
هەزار ڕەجاڵی «تۆکیۆ» مان هەیە
لە سایەی ڕادیۆ ئەحواڵی عالەم
لێمان گوم نییە نە زۆر و نە کەم
ئەوا تووتنیش بوو بە ئینحیسار
ئەویش قازانجی فەقیر و هەژار
پەکیان ناکەوێ توجاری تووتن
کەتیرە و مازوو خوری و ڕۆن ئەکڕن
توخوا خۆش نییە لە لات ئەم دەورە
نە غەدر ماوە نە وەختی جەورە
ڕەفیقیش وتی: هەر ئەمە، ڕێت بێ
هیچ عاجز مەبە «باڕۆستەم شێت بێ»