چ بەدبەخت چ سەر سەختم لە دووریی تۆ کەوا ماوم
از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
1 دقیقه
734 مشاهده
ساڵی ١٩٢٠ ی ز. کە شێخ مەحموود لە هیندستان دیل بووە مامۆستا زێوەر ئەم هەڵبەستەی خوارەوەی بۆ ناردووە
چ بەدبەخت چ سەر سەختم لە دووریی تۆ کەوا ماوم
جەلای چۆن ماوە نازانم؟ لە دووریی چاوی تۆ چاوم
چ بێ ڕەنگم چ دڵتەنگم؟ لەناو جەمعی خەلائیقدا
وەکوو غونچەی نەپشکووتوو لە گوڵبون دوور و داماوم
چ خامۆشم؟ چ بێ هۆشم لە بادەی ساقییی دەوران
لە مەجلیسدا لە مەحبەسدا بە وێنەی بەردی بن ئاوم
چ دەروێشێکی بێ پیرم چ عەبدێکی بەبێ میرم
وەکوو کەللە دەفێکی بێ زریزە و خاوەن و خاوم
چ ساڵێکە؟ چ حاڵێکە تەرەققیم بووەتە مەعکووسی
غەمم سەد قاتە شادیم ماتە هەر شەو مانگی گیراوم
چ بێ عارم؟ چ غەددارم وەفام خستووەتە ژێر پێتان
وەها سابیت قەدەم ماوم ئەڵێی سووتاوە هەنگاوم
لە کوێتە «زێوەرتخلص»، ئەم دەردە حەکیمی لوتفی مەولایە
پەرێشان دێم دەچم، دەبزووم وەکوو سەیدێکی ناو داوم