ستایشی بەرزنجە

از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
 1 دقیقه  668 مشاهده
ساڵی ١٩٣٩ کە مامۆستا زێوەر مودیری قوتابخانەی بەرزنجە بووە وتوویەتی.
پابەندی بەنی کاڵە و پڕ سیرمە کڵاشم
پەروەردەیی چەنگ سووتەکە و ساوەر و ماشم
من چیمە لە فاسۆنی فەڕەنگ، چۆغەیی لیوی
تا شاڵی مەرەز یانە خوری بێ بە قوماشم
دانیشتنی سەرچاوەیی ئاوانی چیاکەم
نایدەم بە هەموو موڵکی جیهان گەرچی گەداشم
بۆ سەیری گوڵ و مێرگی نزاران لە بەهارا
چاوم وەکوو نێرگس گەشە، مەفتوونی هەواشم
بۆ نیکوی بەدی عالەمی دنیا، لە کەنارم
بۆ دینی خەڵک بێ زەرەرم نیوە مەلاشم
داخم ئەوەیە هاو وەتەنم زۆری نەزانە
بەم دەردەوە ئەتلێمەوە، ئاو کەوتووە ئاشم
هەرچەندە لە شار دوور و لە «دێ» ش دەربەدەرێکم
پێم خۆشە کە کەوتوومە مەحەللی بەنی هاشم