ستایشی شاری بەغدا
از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
2 دقیقه
765 مشاهده
چ خۆشە مەنزەرەی جوانی شارەکەی بەغدامکان
کە شێخ و زاهید و سۆفی ئەخاتە سەر سەودا
حەدیقەکانی نموونەی بەهەشتە بۆ خۆشی
دروستە ناوی بنێی عەدن و «جنّة المأویعربی»
ئەچیتە سەیر و تەماشای حەدیقەی غازی
پڕە لە بازی شکاری و ئاسکی سەحرا
لەسەر ئەریکە بەڕێکی کە چوویت و دانیشتی
هەزار حوور و پەری دێن و دەڕۆن بە بەردەمتا
نەمامی مەم وەکوو دوو سێوی ئاڵ و لیمۆی زەرد
دەسی ئەخاتە دەسی، دیدە نێرگسی شەهلا
نیگاهی شاریعی غازی و ڕەشید و ئەمسالی
لە شانزە لیزەی پارس زیاترن بە سەفا
کەناری جاددە درەختانی ڕێک و مونتەزەمی
میسالی قەددی حەبیبانی نازک و ڕەعنا
کە بچیتە سەیری قووور و دەوائیری ڕەسمی
بە جازیبەی فەرەحی دسڵ دەخاتە ڕەقس و سەما
بچیتە کەرخی ڕەیاحین و گوڵ لەژێر ئەشجار
چ ئابدار و چ شیرینە ڕیزی دارخورما
بە پرتەقاڵ و کەبات و ترنج و لیمۆنی
کە بۆنی خۆش بە هەموو شاریعا ئەکەن ئیفشا
هەوا موعەتتەرە عالەم موعەنبەرە بێ شک
سەدای قومری و بولبول بەسە لەباتی غینا
بەشەو ئەبینی لەسەر ئەرز ئاسمانی یەکەم
ئەلەکتریکە کەواکیب کە شەوق ئەدا بە هەوا
کە سەیری دیجلە ئەکەی دێ بەسەد هەزار عەزەمەت
خوڕە و وڕەی نییە ئەڕوا بەبێ هەرا و سەدا
دەماری جیسمی بڵند باعیسی حەیاتی وڵات
ئەوە، کە زینەتی داوە بە باغ و قەسر و سەرا
مەحەللی عیلم و مەنافیع و مەنابیعی سەروەت
هەموو لە عاسیمەی ناو عیراق ئەبێ پەیدا
حەقیقەتەن ئەوە پایتەختی زاهیر و باتین
پڕە لە شاهـ و وەزیرانی عالەمی ئوخرا
جونەید و سیڕڕی و بەهلوول و بیشر و کەرخی هەموو
موجاویرن لە حوزووری شاهی دین ئیمام مووسا
ئەتۆ نەزەر مەکە ئەو قەسر و گونبەدی زاهیر
لە بۆ تەوافی مەلەک بارەگاهی وا لە سەما
غوباری قەبری کلی چاوی جەعفەری و سوننی
نیگاهی مەرقەدی شادیی دڵی غەنی و گەدا
لە پاش ئیمامی زەمان مەرتەبەی کە باڵایە
جەنابی غەوسی زەمانە ڕەئیسی ئەهلی هودا
مەسافی تۆ نییە ئەم ساحە واسیعە «زێوەرتخلص»
لە بەحری ئەتڵەسی بۆ تۆ مەحاڵە بێیتە شەنا
لە باتی مەدحی بخوێنە «عليهم الرضوانعربی»
«عليه الف صلاه ورحمه و رضاعربی»