خوا

از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
 1 دقیقه  719 مشاهده
وەرە بنواڕە ئەو درەختە کەوا
لقی سەوزی سەما ئەکا لە هەوا
هەر لە یەک دانە چۆن وەها زل بوو
چۆن بووە ئەم درەختە؟ چۆن بوو ڕوا؟
لێی بپرسە بڵێ مەگەر کێیە؟
بەری لێ دەردەخا بەبێ پەروا
وەرە بنواڕە جورمی ڕۆژ وەک گۆ
خڕە ڕەنگیشی وێنەی پشکۆ
گەرمی و شەوقی نوور و ڕووناکی
بۆ هەموو کائیناتە نەک بۆ من و تۆ
گەر ئەپرسی کە کێ دروستی کرد
پێت بڵێم وەک کەسێکی زۆر حەق گۆ
ئەوە هەر زاتی پاکی «اللهعربی» یە
سەیری شەو کە کە مانگی تیا دیارە
هەروەکو لۆکس پڕ ئەنوارە
جوان بووە بەمانگ و ئەستێرە
زۆری وەستاوە هێندێ سەیارە
تێ بفکرە لە هەوری ڕووی سەما
کێیە بارانی لێ ئەکا پەیدا
ئەردی یەک پارە پێ دەکا بە بەهەشت
. . . . . . . . . .متن نامشخص
بە گوڵ ڕەنگ و سەوزەگیا
***
سەیری ئینسان کە لێی بپرسە مەگەر
کێیە بەخشیویە چاو و هێزی نەزەر
کێیە ئینسانی وا جوان ڕێک خست
بە توانای علیم و فیکر و هونەر
***
ئەوە هەر زاتی پاکی «ئەڵڵایە»
خوایە، ئیحسانی ئاوی دەریایە
خاوەنی حیکمەتی مهیایە
لە هەموو کاردا بە توانایە