هەموو شتێ قسە ئەکا

از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
 1 دقیقه  622 مشاهده
لەو شتانەی کە دێتە بەرچاومان
وەکوو ئێمە قسە ئەکەن بە عەیان
قسەیان کورتە نەک درێژ بەتوول
تێی ئەگەن ئەهلی دانش و عیرفان
قەلەڕەش بانگ ئەکا دەڵێ «غاق غاق»
یەعنی هەستە لە خەو کە بوو بە بەیان
وەکو من هەر کەسێ کە زوو هەستێ
لە فەقیری بە دوور ئەبی لە جیهان
***
چۆلەکەش هەر لەگەڵ زهووری سەحەر
دێتە سەر نەغمەی جریوە جریو
ئاشکرا بانگ ئەکا ئەڵێ پێمان
حەز ئەکەن ببنە خاوەنی زەڕ و زیو
سەعی و کۆشش بکەن لە دنیادا
دێتە بەردەستی ئێوە ڕزقی نەدیو
قیڕە قیڕەی دەنگی بۆقی ناو زەلکاو
بانگمان لێ ئەکا بە هێزی تەواو
ڕاستی باشە فەخر ئەدا بەژیان
هەر درۆزن ئەبێ دووچاری زبان