هەنگ

از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
 1 دقیقه  576 مشاهده
مەلێکە بچووک وا لەبەر چاوە
هەمووی لە ئەخلاق دروست کراوە
چەند بچووکە موڵک و خانووەکەی
چەندە ئەفکاری بەرز و بڵاوە
ئەگەر لێی پرسی ئەی هەنگی زەعیف
تۆ بەچ عەقڵێ پەنات داناوە
جواب ئەداتەوە هەر بەکرداری
کە وەک جەوهەری عەقڵ وەستاوە
ئەویش بەهێزی عەقڵ و فیکر ئەکرێ
لە هێزی ئەخلاق کەوتووەتە دواوە
خوا بەرزیی ئەدا بە خاوەن ئەخلاق
گەر حەشەرات بێ یا ژن یا پیاوە
ئایا لە موڵکی هەنگی بچووکدا
تێفکرین نییە بۆ قەومی و دواوە
بە غیرەتێک و هیممەتی بڵند
بینای موڵکیان مەحکەم کراوە
ئەگەر بگەڕێی لەناو ئەو موڵکە
تەممەڵ نەماوە بێ ئیش فەوتاوە
هەرچی تەممەڵ و یاخود بێ ئیش بێ
بە قانوون نەفییە وە یان کوژراوە