سەعات

از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
 1 دقیقه  650 مشاهده
سەعاتەکەی من جوان و بەکارە
ڕۆیینی وەقتان ئەکا ژمارە
کە دەورەی شەو و ڕۆژی تەواو بوو
دووبارە سازی ئەکەم زوو بەزوو
پاش و پێش ناکا بەیەک دەقیقە
زۆرم خۆش ئەوێ وەکوو ڕەفیقە
هەر کارم بێ بەوی ڕێک ئەکەم
بە تەرتیبێکی زۆر باش و مەحکەم
هەر کەس بە تەرتیب ڕێک نەکا کاری
رێکوپێک نابێ هەموو کرداری