حەکیم

از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
 1 دقیقه  718 مشاهده
من حەکیمێکی چاک و بەهوشم
دائیم خەریکی کاری نەخۆشم
چاری دەرد ئەکەم بە دەرمانی باش
هەتا شیفای دێ بە فکر و هۆشم
چاکبوونی نەخۆش حەقدەستی منە
چاو لە ئوجرەت و حەقی ئەپۆشم
حقووقیان هەیە خەلق بەسەرمەوە
لام یەکە غەیر و هاودینی خۆشم
چونکە ئینتیهای عیلم هەر نییە
بە هەموو نەوعێ من تێ ئەکۆشم
بۆ هەموو دەردێ دەرمانێ هەیە
وەقتی عیبادەت بۆیە ڕووخۆشم