جوگرافیای عیراق
«بۆ منداڵە پچکۆڵەکانی مەکتەب»
از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
3 دقیقه
982 مشاهده
بە سێ مەنتیقە عیراق بەش کرا
شیمال و وەسەت جنووب ناونرا
هەموو شارێکی پێی ئەڵێن لیوا
چواردە لیوایە بینرانە هەروا
چوار لەم شارانە کەوتووەتە شیمال
سلێمانییەمکان و کەرکووکمکان ی خۆشحاڵ
هەولێرمکان و مووسڵمکان شاری مەشهوورن
بە زراعەت و سەنعەت مەسروورن
منتقەی وەسەت هەوموی شەش شارە
یەکێ بەغدامکان یە ئەڵێی گوڵزارە
دیالە و دلێم، حللە و کەربەلا
شاری کوتیشە دوور بن لە بەڵا
منتقەی جنووب ئەویش چوار شارە
شاری بەسرەمکان یە لەگەڵ عیمارە
سێیەم مونتەفک چوارەم دیوانی
لازمە ناوی هەمووی بزانی
لیوای دیالە مەرکەزی زۆر جوان
لەم ئاخرەدا بووەتە شارەبان
لیواکەی دلێم شاری ڕومادی
بووەتە مەرکەزی لە دەشت و وادی
لیوای مونتەفک ناسریەیە
شارێکی تازە و بە قاعیدەیە
حدود و چوار تەرەفی عیراق
حدودی عیراق شەرقی ئیرانمکان ە
غەربی سووریەمکان هەر بیابانە
هەموو شیمالی هی تورکیامکان یە
شیمال شەرقی ئیرانی تیایە
جنووبی خەلیج، ئیماراتمکان و کوێتمکان
سەحرای نەجدیشە مەعلووم ببێ لێت
ئیدارەی عیراق
ئیدارەی عیراق بووەتە مەشرووتە
حکوومەتێکی جوان و مەزبوتە
بەغدا پایتەختە مەلیکنشینە
لەگەڵ وەزیران ئیدارە بینە
مەجلیسێ میللت مەجلیسێ ئەعیان
قانوون ڕێک ئەخەن بە دڵ و بە گیان
لەگەڵ ڕێک خرا قانوون و نیزام
تەتبیقی ئەکەن وەزیران تەمام
نەهرەکانی عیراق
نەهری ناو عیراق دیجلە و فوراتن
ئەڵێی کەوسەر و ئاوی حەیاتن
خێر و نەفعیان ناکرێ ژمارە
دروستە بڵێی قەترەی دینارە
تێکەڵاو ئەبن لای قورنە هەردوو
ئەمجا گوم ئەکەن ناوەکەی پێشوو
بە شەت ئەلعەرەب شوهرت وەرئەگرێ
بە هەموو نەوعێ ئاوی لێ ئەبرێ
سەرچاوەی دیجلە خواری گۆڵی وان
بەلیوای مووسڵ دێتە وڵاتمان
فورات لەناو تورک دێتە سووریە
لە دێر بۆ عیراق وەستانی نییە
هەروەک عاشقی مەجنوون و موشتاق
هەردووکیان خۆیان ئەکوتن بۆ عیراق
تجارەتی عیراق
«سادرە»
تجاری عیراق تجارەت ئەکا
دراوسێکانی زیارەت ئەکا
ئەچینە نەجد و کوێت و ئیران
فەلەستین و ئەردەن، سووریە، لوبنان
بۆ هندستان و ئەورووپاش ئەڕوا
لەو ماڵەی عیراق کە ئەیبێ ئەیبا
ئەنواعی خورما ئەنواعی خەلە
حەیوانی ناڵدار، سمدار بەگەلە
کەتیرە و مازوو و بنیشت و خوری
هەتا هێلکەی زۆر لەگەڵ مامری
لە ساڵی هەزار و نۆسەد و سی و چوار
لە مووسڵەوە ڕۆیی مامر سەد هەزار
سەد و سی هەزار بزن لەگەڵ مەڕ
ڕۆیی بۆ سووریە بەڕێی چۆل و بەر
پێنج هەزار سەندوق هێلکەش نێررا
یاخوا ئاوابێ مەملەکەتی وا
واردە
ئەوەی بۆ عیراق دێ لە دەرەوە
قاوە و چایی بەشەکرەوە
کوتاڵی زۆر و ماڵی عەتاری
عیراقی پڕ کرد لای سەرووخواری
نەوعی عەتریات قیسمی مەسکرات
پول و پارەیان بڕی لە وڵات
نفووسی عیراق
چوار ملیۆن ئەبێ نفووسی عیراق
ڕووی لە زیادییە بە ئەمری خەللاق
لە کتێبی «سير الأطفالعربی» حیکایەتی منداڵان و هێندێ کتێبی «قرائةعربی»م تەرجەمە کردووە بە کوردی بۆ هەموو منداڵانی مەکتەب، لازمە ئەم شیعرانە لەبەر بکەن، چونکە نەسیحەت و ئەخلاق تەئسیر لە ڕۆحیش ئەکا و گەورەش ببی ئەو تەئسیرە هەر ئەمێنێ «و من الله التوفيقعربی».