گۆرانی

از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
 1 دقیقه  602 مشاهده
خاکی عێراقم سەر بەسەر، پڕ مەعدەن و دوڕڕ و گەوهەر
جێی عیلم و جێی فەزڵ و هونەر، باخاتی پڕ میوە و سەمەر
کەوسەر بەناویا جارییە، دڵ عاشقی ئەنهارییە
بەحریشی پڕ مروارییە، شاخی هەموو پڕ سیم و زەڕ
بنواڕە شاخ و کێو و دەشت، وەک سەبزەزاری ناو بەهەشت
هەر لایقە بۆ سەیر و گەشت، ئایا بە شام، ئایا سەحەر
شیرین وەتەنمانە عیراق، ڕۆحی ڕەوانمانە عیراق
ڕەنگین چەمەنمانە عیراق، تۆزی هەموو سورمەی نەزەر