گۆرانی لەسەر کێشی «ئەی وەتەن ئەی ام مشفق شاد و خەندان أول بوگون»
از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
1 دقیقه
858 مشاهده
وا وەتەن خەمڵیوە وەک گوڵ نەوبەهاری میللەتە
شادمانیی قەومی کوردە وەختی لوتف و ڕەحمەتە
زەڕڕەیەک خاکی وەتەن نادەم بە قەسری قەیسەری
جوملە ئەنهاری وەکوو کەوسەر هەوای وەک جەننەتە
میللەتی کورد موڵکی سەربەستیشی خستە دەستی خۆی
جان نیساری گەر نەکا هەر کەس، بەشی ئەو لەعنەتە