گۆرانیی هیوا

از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
 1 دقیقه  781 مشاهده
تا دەست لەمل هیوا نەکەم شەرتە نەنیشم قەت بەتاڵ
بۆ لاوی تازەی قەومی کورد ببمە نموونەی بێ میسال

بووەتە شیعار و کردەوەم سەربەستی و ئازادیی وەتەن
لەم ڕێگوزارەش بم زەبوون، نابینم ئاساری مەلال
تا دەست لەمل هیوا نەکەم شەرتە نەنیشم قەت بەتاڵ
هەوڵ و کۆششم لازمە، بۆ خزمەتی هاو میللەتم
رۆحێ لە ڕێگای میللەتا، نەیبەخشم ئەینێمە چاڵ