تێک ڕژاون

از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
 1 دقیقه  706 مشاهده
«زێوەر ساڵی ١٩٣٥ بەهۆی هێندێ شۆڕش و ئاژاوەی جیهانەوە وتوویەتی.»
تێک ڕژاون خۆ بەخۆ سوور بوو بەخوێن دەشت و چیا
ئینتیقامی ئەهلی ئیسلامە لە ناو ئەسپانیامکان
گەر هێلاسلاسیشخصئیمپراتۆری حەبەشە موسڵمانانی خستە ناو کەمەند
حەق تەعالا دەستبەجێ بۆی نارد شەقی ئیتالیامکان
چونکە ئەووەڵ خزمەتی ئیسلامەکانی کرد حەبەش
ناوی چاکەی باقییە لای ئەوروپا و ئاسیا
هەر ئەڵێم: باسی سیاسەت ناکەم و لێی دوور ئەبم
عاقیبەت ئەمخاتە نووسین زوڵمەکانی تورکیا
ستالینشخصیش نەبێ نوتقێ بدا بۆ کوردەکان
خاک و ئاو و جێگەمان دوای خستوون فینلندیا
دەست لەمل قەومی عەرەب کەن موتتەحیدبن دوو بەدوو
شوهرەت ئاوازەتان ئەڕوا هەتا ژاپۆنیا