تێک ڕژاون

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  792 بینین
«زێوەر ساڵی ١٩٣٥ بەهۆی هێندێ شۆڕش و ئاژاوەی جیهانەوە وتوویەتی.»
تێک ڕژاون خۆ بەخۆ سوور بوو بەخوێن دەشت و چیا
ئینتیقامی ئەهلی ئیسلامە لە ناو ئەسپانیاشوێن
گەر هێلاسلاسیکەسئیمپراتۆری حەبەشە موسڵمانانی خستە ناو کەمەند
حەق تەعالا دەستبەجێ بۆی نارد شەقی ئیتالیاشوێن
چونکە ئەووەڵ خزمەتی ئیسلامەکانی کرد حەبەش
ناوی چاکەی باقییە لای ئەوروپا و ئاسیا
هەر ئەڵێم: باسی سیاسەت ناکەم و لێی دوور ئەبم
عاقیبەت ئەمخاتە نووسین زوڵمەکانی تورکیا
ستالینکەسیش نەبێ نوتقێ بدا بۆ کوردەکان
خاک و ئاو و جێگەمان دوای خستوون فینلندیا
دەست لەمل قەومی عەرەب کەن موتتەحیدبن دوو بەدوو
شوهرەت ئاوازەتان ئەڕوا هەتا ژاپۆنیا