دیسان پەند و ئامۆژگاری
از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
1 دقیقه
732 مشاهده
خێر و سەدەقە بکە بە فەقیر
ئەمما فەقیرێ سەقەت بێ یا پیر
تەلەبەی علووم حەفەزەی قورئان
هەموو قابیلن بەخێر و ئیحسان
دەروێشی عیفریت زەلامی ملهووڕ
کە پێیان ئەڵێن: دەروێشی کەڵهووڕ
خێریان پێ مەکە ئەوانە ساغن
خاوەنی ماڵن زۆر بەدەماغن
لە پەنای سواڵا نەرم و سەرکزن
لە حەقیقەتدا ئەغڵەبیان دزن
موعاوەنەتی شەخسی بێ چارە
زەڕڕە بە زەڕڕە لای خوا دیارە
کەسێ بەکار بێ یا هەشت نۆ ساڵ بێ
خێری پێ مەکە نەک فێری سواڵ بێ
تەمەڵی مەکە بەو زیو و زەڕە
کەسێکە عوزوی جەمعی بەشەرە