ئامۆژگاری
از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
1 دقیقه
872 مشاهده
تۆ کە سادەی عەرەق مەخۆ ڕۆڵە
هاو پیاڵەت مونافیق و زۆڵە
هێزی قاچت نییە هەتا ڕاکەی
دەستەکانیش لەبۆ دیفاع کۆڵە
لووس کە عارەق بخواتەوە بێ شک
هەروەکوو دێڵە ئارەزووی گۆڵە
کاکە تۆیش گەر بە جاهێڵی فێربووی
یا کەری، یاخۆ پارەکەت مۆڵە
مامە تۆیش ڕیشەکەت سپی تێکەوت
لازمە بچیە تەکیەکەی سۆڵە
باوەڕێکتان ببێ بە شەرع و حەدیس
خوا ئەسێنێ لە موجریمان تۆڵە
هەرچی ئیشێ بکەی غەیب نابێ
وا مەزانە کە سەر زەمین چۆڵە