بولبولێ لای گوڵێ

از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
 1 دقیقه  850 مشاهده
بولبولێ لای گوڵێ بە دەنگ و سەدای
وتی: چەند خۆشە وەسڵی جانانە
باخەوان ڕوو نەکاتە ئێرانە
ئەو ڕەزا قورسە تف لە شکڵ و ڕەزای
بۆیی ڕیحان و غونچەی چەمەنم
پەرچەم و لێوی یار ئەخاتە نەزەر
ئەی فیداتم وەرە نەسیمی سەحەر
بێنە موژدەی ویساڵی گوڵ بەدەنم
شەوقی لەمپایە شەو لە بەرچاوم
ڕووی گوڵ ئاتەشین ئەخاتە خەیاڵ
مەشقی منداڵە پڕ لە خەتت و خاڵ
وەرە بۆ سەیری قەلبی نووسراوم