ئەزانم بینووسم!

از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
 1 دقیقه  930 مشاهده
ئەزانم بینووسم بۆ هەر کەسێ من عەرز و حاڵ ئەمڕۆ
لە عەرزی حاڵی خۆم داماوم و ساحێب مەلال ئەمڕۆ
شکایەت کەم لە ئەبرۆی دڵگەشی یا چاوی خونخواری
بڵێم چی من لە تەئسیراتی زولف و خەت و خاڵ ئەمڕۆ
ئەڵێن فەوتاوە باسی بولبول و گوڵ، شەمع و پەروانە
کەچی شەمعی گوڵی ڕۆخی بتێکی بێ میسال ئەمڕۆ
چراغی بەزمی عوششاقی، گوڵی گوڵزاری ئافاقی
بەناچار ئەبمە بولبول، ئەبمە پەروانەی جەماڵ ئەمڕۆ
ئەگە ر تەنقید ئەکەن، تەقدیر ئەکەن ئەم ڕێگە ڕێگامە
کە بچمە سەیری لەنجەی دلبەری قەد ئیعتیدال ئەمڕۆ
کە مەنهەجمان لەسەر دینە نەوەک دینە بڵێن: موفتی
ئیتر لادە لە فتوای فاسید و قەولی بەتاڵ ئەمڕۆ
بەحوسنێکی خودا دادی وەکوو نووری دوو چاوانە
مەکەن مەنعم بەقوربانی بکەم عەقڵ و کەمال ئەمڕۆ