گۆڕینی شیعری سەعدی شیرازی
گفتوگۆی پەردە و ئاڵا
از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
1 دقیقه
1374 مشاهده
سەعدی فەرموویەتی: لە ناو بەغدا
پەردە بێ دەنگ و دوور لە هەر دەعوا
بێ خەبەر بوو لە حاڵەتی عالەم
هیچ کەسێ بێ ڕەقیب نییە و بێ غەم
تێفکری ڕەنگی سوور بووە بەیداخ
ڕووبەڕووی هات بە گورجی و گوستاخ
وتی: ئەی پەردە نازک و نازدار
سەیری من کە لەشم پڕە لە غوبار
بۆ هەمیشە ڕەفیقی وەک ماهی
هاودەمی نەوجەوانی دەرگاهی
یا، لەلای نازەنینی گوڵ ڕەنگی
دەفعەیێک تووش نەبووی بە دڵتەنگی
منی بێ چارە وام بەدەست شاگرد
لە سەفەردام لە دەشت و شاخ و گرد
خزمەتم زۆرە قیسمەتم دەردە
قەدری تۆ بۆچی زیاترە؟ پەردە!
وتی: بەیداخ سەرم لە هەیوانە
وەکوو تۆ نیم سەرت لە کەیوانە
ئەوی نابینێ چاوی جێگا و ڕێ
عاقیبەت لووتی دێتەوە بەر پێ