گۆرانیی ئینحیسار
از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
2 دقیقه
888 مشاهده
چوومە شارباژێرمکان بەهەشتی دنیا
دێ بە دێ گەڕام ناو دەشت و چیا
بەحەیرانەوە جوانێ لە شانێ
ئەم بەیتەی ئەوت عالەم بیزانێ
بژی زەکی بەگ بژی ئینحیسار
نەجاتیمان بوو لە کێشی قینتار
لەو دیوە چوومە ناحیەی پشدەر
ناحیەی مەردان جێی شیر و خەنجەر
لاوێ لاوکی ئەوت لە شاخی
زۆر بەسەربەرزی زۆر بە گوستاخی
بژی حکوومەت بژی ئینحیسار
نەجات بووین لەدەست دەستەی تەماعکار
ئەمجا ڕووم کردە ناحیەی سوورداش
ناو چەمی «تابینمکان» دەوری «کەلەباشمکان»
لەسەر شاخەوە کە گوێم بۆ ڕاگرت
کابرای «موغاغی» ئەم فەردەی ئەوت
بژی عەداڵەت بژی ئینحیسار
لەعنەت لە زاڵم نەفرەت لە غەددار
لە سوورداشەوە چووم بۆ بازیان
ئەهالی هەموو بەشەوق بێ زیان
چوومە قەرەداغ جوانێ بەقەتار
عەکسی دەنگەکەی دابوویە کۆهسار
ئەیوت: هەر بژی ڕەببی ئینحیسار
نەجات بووین لە دەست هەشت حوققە بچوار
چوومە «شارەزوورمکان» مەعدە نی ئاڵتوون
ئەهالی هەموو دڵشاد و مەمنوون
بە هۆرەی کوردی ناو دەربەندیی خۆش
کە ئاوازیان ئەگەیاندە عەرش
خۆش بێ وڵاتمان بژی ئینحیسار
تووتن لە چارەک گەیشتە دینار
سیاچەمانەی شاخی هەورامانمکان
ئامۆزا گیانی پێنجوێنی کوێستان
خاڵەی ڕێبوار لە کوڕە کاژاو
تەسکین ئەدا بەدڵی سووتاو
خوڵاسەی قسە، شادیی ئینحیسار
نەشئەی خستە ناو دەشت و کۆهسار