پاڕانەوە و سکاڵا

از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
 1 دقیقه  1300 مشاهده
ڕیشسپی، ڕووزەرد و دڵڕەش پیری ئاخرشەڕ منم
لەم جیهان و لەو جیهان بێ قیمەت و بێ فەڕ منم
کردەوەی چاکم نییە وەختێ کە سەیری خۆم ئەکەم
خاکسار و شەرمەساری دەشتەکەی مەحشەر منم
ئێستە سواری ئەسپی نەفسم بۆ چەپ و ڕاست لنگ ئەدەم
ڕۆژی ئاخر ساحێبی سەیارەی پەنچەر منم
ساحیب خوانی بەبێ مینەت لە دنیا و ئاخیرەت
یا ئیلاهی هەر ئەتۆی، زۆر بێ نەوا و سواڵکەر منم
ڕوو لە دەرگای کێ بکەم، گەر تۆ دەرم کەی چی بکەم؟
ڕووڕەش و بێ ئیلتیجا و بێ کەس و موزتەڕ منم